image

پەیامی کورد     ...    میلیشیا شیعەکانی داوای دوور خستنەوەی موستەفا کازمی لە پۆستەکەی دەکەن

شێخ محەمەد تەمیمی ئەمینداری فەیلەقی "الوعد سادق" داوادەکات، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
ئەمیندارەکەی فەیلەقی "الوعد سادق" کە هێزەکەی بەشێکە لەبەرەی بەرگری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "دوای دەرکەوتنی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوا دەکەین ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە ساختەیە هەڵبوەشێتەوە، چوونکە حکوومەتێکی ساختە درووست دەکات".
شێخ تەمیمی داوادەکات مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەستوەردان بکات لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق، هاوکات داواشدەکات، کازمی دوور بخرێتەوەو حکوومەتێکی ڕاگوزەر پێکبهێندرێت.
هەر بەوتەی تەمیمی، خۆپیشاندەرانی عێراق شوێنەکانیان چۆڵ ناکەن تائەوکاتەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکرێتەوە.