image


پەیامی کورد... ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا:هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت


ئەڵمانیا هاوکاری سەربازیی و دارایی بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند " هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت".


بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە میدیا جیهانییەکانی رایگەیاند، ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازیی و داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا بڕی ٤٢٧ملیۆن دۆلار و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی خۆپارێزیی و سیستەمی هەڵگرتنەوەی مین بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، موشەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن، هەروەها پلانیشیان هەیە بۆ زستانی ئەم ساڵ هاوکارییەکانیان زیاتربکەن و جلوبەرگ و کارەبا و گەرمکەرەوە بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.


ئەمە لەکاتێکدایە، هەر لە دەسپێکی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە، ئەڵمانیا ملیاران دۆلار و هاوکاری سەربازیی و چەک و تەقەمەنی وتانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیای کردووە و دڵنیایی داوە بە ئۆکرانیا کە هاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.