
پەیامی کورد... ئەڵمانیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران ھەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کار لەسەر دروستکردنی خاڵی پشکنینی نوێی جێگیر دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی کۆچبەران لە سنووری پۆڵەندا و کۆماری چیک.
نهێنی ئەو فڕۆکەیەی بە ٢٠٠ سەرنشینەوە نەیتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە
نانسی وەیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی "وێلت ئیم سۆنتانگ" ی ڕاگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا کار لەسەر دامەزراندنی خاڵی سنووری پشکنین دەکات بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بە سنووری پۆڵەندا و کۆماری چیکدا تێدەپەرن و دێنە سنوورەکانی ئەڵمانیا.
تەرمی دوو هاوسەر لە شەنگال دۆزرایەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خاڵە پشکنینانە دەبنە ئامڕازێک بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی کە بەهۆیەوە ڕێژەی کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
باسی لەوەشکرد، پەنابەری یاسایی و کۆچبەری نایاسایی جیاوازن و ئەگەر هاوڵاتییەک داوای مافی پەنابەری لە سنوورەکان بکات ئەوا پشکنین بۆ داواکارییەکەی لە ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت و پاشان بڕیار لەسەر پێدانی مافی پەنابەری بەو هاوڵاتییە دەدرێت و ئەمەش پابەندبوونێکی یاسایی ڕوونە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەری نایاسایی روویان لە ئیتاڵیا کرد و بەهۆیەوە باری نائاسایی لەو وڵاتەدا راگەیاندرا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.