image


پەیامی کورد... ئەڵمانیا: دەبێت ئامادەبین بۆ پاڵپشتی ئۆکرانیا بۆ ماوەیەکی دورودرێژ


راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دەبێت وڵاتانی رۆژئاوا ئامادەبن بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا بۆ ماوەیەکی درێژ.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، نازانن کەی جەنگی ئۆکرانیا کۆتای دێت، بەڵام دەزانن ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا توانای هەیە بۆ راگرتنی جەنگەکە.

وتیشی، "دەبێت ئامادەبین بۆ ئەوەی هاوکاری ئۆکرانیا بکەین بۆ ماوەیەکی درێژ و پاڵپشتی ئۆکرانیاش دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و لە ئێشتاشدا هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات".


باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت ئۆکرانیا بهێننە ناو خێزانی ئەوروپا، بەڵام تاوەکو پێوەرەکانی بوون بە ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا تێدانەبێت ناتوانن ئۆکرانیا وەربگرن.

لە ماوەی رابردوشدا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئۆکرانیا دا پاڵپشتی بکەن لە جەنگی ئۆکرانیا دژی روسیا، هەرچەندە جەنگەکە درێژە بکێشێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا هێرشکرایە سەر وڵاتی ئۆکرانیا و لە ساڵیادی جەنگەکەدا پوتین رایگەیاند، روسیا بەردەوام دەبێت تاوەکو بە ئامانجەکانی دەگات.