image


پەیامی کورد … مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات دەستپێدەکاتەوە

 

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات ئاشکرا ده‌كات، ده‌ڵێت: پێویسته‌ گه‌شتیاران هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌ندروستی ره‌چاو بكه‌ن.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوکردەوە، گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشكرایكرد، كه‌ یەکەم گەشتی گواستنەوەی نیشتیمانی لە ١ی ئایار دەستپێدەکاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی هەموو مەرجە تەندروستییەکاندا دەبێت، کە دەگیرێنەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا.

 

جێگه‌ی باسه‌، پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چین راگەیاند.