image


پەیامی کورد... مانگ گیرانی تەواو ڕوو دەدات و کوردستانیش دەگرێتەوە

ڕۆژنامەی ئیتیحادی ئیماراتی ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی داهاتوو مانگ گیرانی تەواو ڕوو دەدات و بەشێکی زۆری خەڵکی جیهانیش ئەو ڕووداوە فەلەکییە دەبینن هاوکات کوردستانیش دەگرێتەوە.

لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی ئیتیحادی ئیماراتی ئاشکرای کرد، ڕۆژی ١٦ی ئایار / مایۆی ٢٠٢٢ مانگ گیرانی تەواو ڕوو دەدات، سەرەتا بە مانگیرانی نیمچەیی دەستتت پێ دەکات (ئەستەمە ببینرێت، تەنیا دەبێت کەشوهەوا پاک بێت)، پاشان مانگ گیرانی بەشی و دواجار دەچێتە قۆناغی مانگ گیرانی تەواو.

هاوکات ئەو ڕۆژنامە ئیماراتییە ئاماژەشی بەوەدا، ڕووداوی مانگ گیران ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەبینرێت، لەوانە هەریەک لە کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و باشوور و دەریای هێمن.

شایەنی باسە ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تەواوی قۆناغەکانی مانگ گیران ٥ کاتژمێر و ١٩ خولەک دەخایەنێت، کاتژمێر ٠٦: ٢٩ خولەک لە عێراق هەرێمی کوردستان مانگ گیران دەبینرێت.