image


پەیامی کورد … میانمار/ بە تۆمەتی کوشتنی سەربازێک ١٣ کەس سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا

 

سوپای میانمار سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٩ کەس كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی سه‌ربازێك، دەرکردپه‌یامدادگای سەر بەو سوپایەی لە میانمار بە کودەتایەکی سەربازیی حکوومەتی هەڵبژێردراوی رووخاند، سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٩ کەسی دەستگیرکراو دەرکرد کە بەرپرسن لە کوشتنی سەربازێکدا.

 

لە هەواڵێکدا کە لە تەلەڤزیۆنی میاوادی سەربە سوپای میانمار بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ١٩ کەسی دەستگیرکراو کە بەرپرسن لە کوشتنی سەربازێک لە لایەن دادگای سەربازییەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

 

حکوومەتی سەربازیی، لە یەکی شوباتەوە کە کودەتای ئەنجامداوە تا ئێستا یەکەم سزای لەسێدارەدانی دەرکرد.لە لایەکی دیکەوە، گوتەبێژی سوپای میانمار، عەمید زاو مین تون، باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان بە گوللەی راستەقینە دەستوەردانیان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە.لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، عەمید تون وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا ١٦ پۆلیس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و، رایگەیاند: ''خۆپیشاندانەکان لە لایەن وڵاتانی دەرەکییەوە پشتیوانی دەکرێت. 

 

دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی خۆیدایە''.تون ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن سوپا چەکی ئۆتۆماتیکی دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنابێت و، رایگەیاند: ''ئەگەر شتێکی لەو شێوەیە ببوایە ئەوا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ٥٠٠ کەس دەکوژران''.