image

پەیامی کورد   ...  گەمارۆگەلی نوێی بەریتانیا لە دژی ئێران

بەریتانیا ڕایگەیاند کە ٧ کەس و دامەزراوەی ئێرانی بە بانگەسەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ گەمارۆ داوە .

ئەم ووڵاتە ڕایگەیاندووە کە ئەم گەمارۆیانە بریتی لە دەستەبەرکارانی دارایی سوپای پاسداران و ٢ کەس لە فەرماندەگەلی باڵای سوپا دەبێت .

دەوڵەتی بەریتانیا ڕایگەیاند ناوی ٥ کەس لە ئەندامانی شاندی بەڕێوبەرایەتی بۆنیادی هاوکارییەکانی سوپای پاسدارانی لە لیستەی گەمارۆوەکانی داناوە .

لەندەن جگە لەمە ڕایگەیاندووە دوو کەس لە فەرماندەگەلی باڵای سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز یش لەم لیستەیەدا دانراون

ناوی کەسانێک کە لە لیستەی گەمارۆگەلی بەریتانیا لە دژی ئێران دانراون بریتین لە :

عەلی ئەسغەر نەورۆزی ، سەرۆکی شاندی بەرێوبەری بۆنیادی هاوکاریگەلی سوپا سەید ئەمینۆڵلا ئیمامی تەباتەبایی ، جێگری سەرۆکی بۆنیادی هاوکاری سوپا ، یەحیا عەلائەددینی ، ئەندامی بەڕێوبەری بۆنیادی هاوکارییەکانی سوپای ، جەماڵ بابامۆرادی ، ئەندامی شاندی بەڕێوبەری بۆنیادی هاوکارییەکانی سوپا ، ئەحمەد کەریمی ، ئەندامی شاندی بەڕێوبەری بۆنیادی هاوکارییەکانی سوپا ، ئەحمەد زۆلقەدر ، فەرماندەی سوپای سەیدۆشۆهەدای پارێزگای تاران ، عەلیڕەزا حەیدەرنیا ، فەرماندەی سوپای پارێزگای ئەلبۆرز