
پەیامی کورد... ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بۆ 113 بەرز بوویەوە
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆڵه‌كه‌ی حه‌مدانیه ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ 113 حاڵەتی مردن به‌رزبویه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 2_ی تشرینی یه‌كه‌می_ی 2023 ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، ژمارەی گیانلدەستدان بەرزبووەتەوە و بەراورد بە دوێنێ شەش کەس مردوون، دوێنێ ئاماری گیان لەدەستدان 107 بوون و ئەمڕۆ بووەتە 113 حاڵەتی مردن.
تەندروستی نەینەوا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،12 بریندار نێردراون بۆ دەرەوەی وڵات، سێیان لەوانەی سووتاون لە نەخۆشخانەی کۆماری موسڵن، لە نەخۆشخانەی حەمدانیە پێنج و 11 لە هەولێر و لە دهۆک شەش حاڵەتی سووتانی رووداوەکە ماون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، 41 کەس لەوانەی سووتاون ناناسرێنەوە و پێنجیان تەنیا چەند پارچەیەکیان لێ ماوەتەوە.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی رووداوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە یارییە ئاگرییەکان بووە و دەستی ئەنقەست نەبووە.