image


پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەربوویەوە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بوونەتە قوربانی بۆ ١١ کوژراو کە یەکێکیان منداڵە و ٨٠ بریندار بەربوویەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ر لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕابگەیاند. کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشەکاندا فەلەستینییەک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، بە گشتی تا ئێستا ١١ کەس کوژراون کە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان و ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵانیان لەنێودایە.

دوێنێ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە بنکەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ١٠ فەلەستینی کوژراون کە یەکێک لە کوژراوەکان منداڵێکە.

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندبوو لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ١٠٠ مووشەک ئاراستەی شارەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە و تەل ئەبیب کراون.