image


پەیامی کورد … ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 355 ملیۆنی تێپەڕاند

ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 355 ملیۆن كەسی لە جیهاندا تێپەڕاند و تاوەكو ئێستاش نزیكەی 10 ملیار ڤاكسین دابەش كراوە.

بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی "worlometers"ی جیهانی، تاوەكو ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 355 ملیۆن كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 5 ملیۆن و 623 هەزار توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 282 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، فەرەنسا، بەریتانیا، روسیا، توركیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە ریزبەندی 10 زەرەرمەندترین وڵاتەكانی جیهانن، عیراقیش بە تۆماركردنی زیاتر لە 2 ملیۆن و 159 هەزار توشبوو ریزبەندی 31ی گرتووە.

لای خۆشیەوە پێگەی زانكۆی "جۆنز هۆبكینز"ی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، تاوەكو ئێستا 9 ملیار و 799 ملیۆن ڤاكسین لە جیهاندا دابەش كراوە.