
پەیامی کورد ... ئەمیرعەبدۆڵلاهییان : هەندێک وا بیریان دەکردەوە بە بێ بەرجام ئەگەری سەرکەوتن لە سیاسەتی دەرەکی دا بوونی نییە
ئەمیرعەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : هەندێک وا بیریان دەکردەوە بە بێ بەرجام ئەگەری سەرکەوتن لە سیاسەتی دەرەکی بوونی نییە . بەڵام لەم دواییانە نیشانەکانی سەرکەوتنمان وەک ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سەعوودییە بینی.
لە بواری دیپلۆماسی ئابووریدا شاهیدی زیادبوونی بەرچاوی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیین.
لە بواری دیپلۆماسی ئابووریدا شاهیدی زیادبوونی بەرچاوی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیین.
لە پەیوەندییە سیاسییەکاندا، پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و کوەیت بەرزکرایەوە بۆ ئاستی باڵیۆز، ئێمەش شاهیدی گەڕانەوەی ئێران و سەعوودییە بووین بۆ پەیوەندییە ئاساییەکان.
پێنج خولی دانووستانی ئەمنیمان لەگەڵ سەعوودییە لە بەغدا هەبوو.
ئێمە یەمەن بە پرسێکی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتدارانی یەمەن دەزانین و پێویستە بڕیارێک بدەن.