
پەیامی کورد... ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی لیبیاوه گه‌یشته 11 هه‌زار و 300 كه‌س
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری درنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی لیبیاوه به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 11 هه‌زار و 300 كه‌س.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی خاچی سووری لیبیا بڵاوی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی لافاوه‌كانی شاری درنه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا گه‌یشته 11 هه‌زار و 300 كه‌س و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی تر بێسه‌روشوێنن.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان، هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌و ژمارانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه پێشبینی ده‌كرێ به‌رز بێته‌وه و تیمه‌كانیش له گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه.