image

پەیامی کورد  ...  مقاومەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا

گرووپی " مقاومە " بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، بە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر و ئەنبار.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق کە پێکهاتووە لە میلیشیا شیعەکان ، ڕایدەگەێنێت، بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، ئەم هێرشانە لە پارێزگای هەولێر و ئەنبار ڕوویداوە.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە ووڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ڕایگەیاند؛

ووتیشی: "بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر".

بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ئەم هێرشەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ڕایگەیاند، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، جگە لەو چوار هێرشە، بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هێرش کراوەتە سەر.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئەوەشی خستەڕوو، لەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی هێزەکانیان نەبووە.

لە لایەکی دیکەوە لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٧٢ ​​جار لە عێراق و سووریا هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.