image

پەیامی کورد     ...    ٥ مووشەک ٤٠ کیلۆمەتری بنکەی ئاسمانی بەلەد دەکاتە ئامانج

پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە ٤٠ کیکومەتری بەغداد کران .

بنکەی ئاسمانی بەلەد دەکرێتە بەر هێرشی ڕاکێتی یەوە لانیکەم ٥ تەقینەوەی لە نزیکی ئەم بنکەیە بیستراوە 

بە پێی ڕاگەیاندی سەرچاوەگەلی میدیایی چەندین ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو ئەم بنکەیە بەڕێ کەوتوون

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی بەلەد لە عێراق کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرن، ٥ برینداری لێکەوتەوە

بنکەی ئاسمانی ''ئەلبەلەد'' لە عێراق کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیر بوونە، هێرشێکی ڕاکێتیی کرایە سەر و بەو هۆیەوە دوو مقاولی بیانی و سێ سەربازی عێراقی بریندار بوون.

هەتاکوو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەیان لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران پێشتر دەیان جار هێرشی لەو جۆرەیان ئەنجام داوە و بەرپرسیاریەتییەکەیان لەئەستۆ گرتووە.

بنکەی ئاسمانی  ''ئەلبەلەد'' شوێنی جێگیربوونی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ و چەندین کۆمپانیای چاککردنە لە باکووری بەغدایە و فەرمانبەری عێراقی و بیانی تێدا کار دەکەن.