image

پەیامی کورد    ...  ئەمریکا دژ بە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتە دەنگ


دوای ئەوەی تورکیا نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ئاشکراکرد بەهۆکاری درووستکردنی ناوچەی ئارام و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەیاری خۆی بۆ ئۆپراسیۆنەکە دەربڕی و رایگەیاند، هانی تورکیا دەدەن لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی ئەنجام نەدات. 

 نێد پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەوانی راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامی ئاگربەست لەو ناوچەیە دووپات دەکاتەوە و باوەڕی وایە دەبێت هەموو لایەنەکان رێز لە سنوورەکانی ئاگربەست بگرن و ئارامی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن، بۆیە ئیدانەی ئەو لایەنانەش دەکەن هەوڵی زیادکردنی گرژییەکان و داوای چارەسەری سیاسی دەکەن بۆ کێشەکانی ناوچەکە.