image


پەیامی کورد... ئەمریکا دەترسێت داعش نیوەی دانشتوانی کەمپی هۆڵ بەکار بهێنێت


ئەمریکا دەڵێت، ترسێک هەیە کە 50%ی دانیشتوانی کەمپی هۆڵ لەلایەن داعشەوە بەکاربهێنرێن.

ئەفسەرێکی دژەتیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، 50%ی دانیشتوانی کەمپی هۆڵ تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە.

ئەم ئەفسەرە ئەمریکاییە هۆشداریشیدا ئەگەر ڕێوشوێن نەگیرێنەبەر، دەکرێت دانیشتوانی کەمپی هۆل لەلایەن داعشەوە سوودیان لێوەربگیرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرای کردووە کە نووسینگەی دژەتیرۆر هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ ئاسانکاری و پشتیوانی لە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش و بنەماڵەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئەنجام دەدات.