image



پەیامی کورد... ئەمریكا؛ لە ڕووداوێكی تەقەكردندا پینج كەس بوونە قوربانی

بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئەمەریكا، سێ كەس گیانیان لەدەستداو، بایدنیش داوای قەدەغەكردنی چەك لە دەستی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەكات.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردوە، لە رووداوێكی تەقەكردندا لە نزیك هۆڵی بیمی بینای سكووڵی بازرگانیی زانكۆی لاس ڤێگاس. سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو، كەسێكیش بە سەختی برینداربووەو، دواتر تەقەكەرەكەش كوژراوە.

میدیاكان ئاشكراشیانكردوە، دوای ئەوەی جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە رووداوەكە ئاگاداركراوەتەوە، جارێكی دیكە داوای لە كۆمارییەكانی كۆنگرێس كردوە لەگەڵ دیموكراتەكان هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە بڕیارێكی تایبەت بە قەدەخەكردنی چەك، تاوەكو لە ڕێگەیەوە ڕێژەی چەك لە دەستی هاوڵاتیان كەمتر ببێتەوە.

چەند ساڵێكە ڕووداوی تەقەكردنی هەڕەمەكی بە ناو هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئەمریكا پەرەی سەندوەو،ساڵی 2017 لە هەمان شوێن تەقە لە فێستیڤاڵێكی میوزیك كراو، بەهۆیەوە 58 كەس كوژران و سەدانی دیكەش برینداربوون.

یاساكانی چەك و مافی دەستوریی هەڵگرتنی چەك ئاستەنگن لەبەردەم هەوڵەكانی كەمكردنەوەی روداوەكانی تەقەكردن، ئەوەش لەكاتێكدایە زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەڵێن، دەبێت كار بە رێكاری توندتر بكرێت، چونكە سێ چارەكی هەمو روداوەكانی كوشتن لە ئەمریكا بە تفەنگ و دەمانچە ئەنجامدەدرێن.