image


پەیامی کورد... ئەمریكا: ئەگەر پێویست بكات پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەین دژی ئێران

رۆبێرت مالی نێردەی ئەمریكا تایبەت بە ئێران ئاشكرای كرد، جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتەكەی ئامادەی پەنابردنە بۆ بژاردەی سەربازی تاوەكو رێگە لە ئێران بگرێت چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەگەر سزاكان شكستیان هێنا.
مالی بە گۆڤاری "فۆڕن پۆلیسی" وتووە، چەندین رێوشوێن دەگرنە بەر تاوەكو ئێران نەتوانێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، لەوانەش سزاكان و پەستان خستنە سەر تاران و رێگەی دبلۆماسی.


رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر ئەوانە شكستیان هێنا ئەوا سەرۆكی ئەمریكا وەك كۆتا بژاردە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبات، ئەوەش ئەگەر پێویست بكات بۆ رێگەگرتن لە ئێران تاوەكو نەتوانێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو بژاردەیە.
نێردەی ئەمریكا تایبەت بە ئێران باسی لەوەش كردووە، تاوەكو ئێستا جۆ بایدن هیواخوازە ئێران رێچكەی خۆی بگۆڕێت، دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان واشنتن و تاران وەستاون، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران چەندین داواكاری تری زیاد كرد كە پەیوەندییان بە رێكەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.