image

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێرۆر کردنی فڕۆکەوانە ئەفغانییەکان بە دەستی تاڵیبان دەربڕی .

دامەزراوەیەکی ئەمرکی دەربارەی بەردەوامی ڕەوندی تێرۆری فڕۆکەوانگەلی ئەفغانی بە دەستی تاڵیبان هۆشداری دا

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆیتەرز چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕاپۆرتێکی دەربارەی تێرۆر کردنی فڕۆکەوانگەلی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەفغانستان بە دەستی تاڵیبان بڵا کردبووەوە . ئیستاش دامەزراوەی چاودێری لە سەر پەرەپێدان و نویکردنەوەی ئەفغانستان لە دەوڵەتی ئەمریکا بە ناوبانگ بە  SIGAR  دەربارەی تیرۆرکردنی ئەم فڕۆکەوانانەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە .

تاڵیبان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ فڕۆکەوانی ئەرتەشی ئەفغانستانی لە دەرەوەی شوێنی خزمەتکردنەکەیان تێرۆر کردووە . وا چاوەڕوان دەکرێت تاڵیبان بە نیازە فڕۆکەوانگەلیک کە بە دەستی هێزەکانی ئەمریکا ڕاهێنانیان پێ کراوە لە ناوببات .

ئەم دامەزراوە چاودێرییە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا بۆ کۆنگرە ڕوونکردنەوەی داوە کە ئامادەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئەفغانستان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزەکانی تاڵیبان زۆر لە خوارەوەیە