image

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی هێرشیان کردووەتە سەر نەوتکێشێک لە دەریای عۆممان

ئەمریکا لە بەردەوامیدان بە تاوانبار کردنی ئێران رایگەیاند کە پێداچوونەوەکان نیشان دەدەن فڕۆکەگەلی بؤفڕۆکەوانی ئێران لە هێرش کردن بۆ سەر نەوتکێشێک لە دەریای عۆممان ڕۆڵی هەبووە .

کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا جێگیر لە بەحرەین وێنە و ووردەکاری لێکۆڵینەوەکانی خۆی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر نەوتکێشی پێسفیک زیرکان بە ئاڵای لیبێریا وە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە کەڵک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری شاهید-١٦ ی ئێرانی لەم هێرشەدا وەرگیراوە .