
پەیامی کورد... ئەمریکا ئیسرائیل سزا دەدات
ئەمریکا سزا بەسەر ئەو ئیسرائیلیانەدا دەسەپێنێت لەکەناری رۆژئاوا دەستدرێژی دەکەنە سەر فەڵەستینییەکان.
رۆژنامەی پۆلیتکۆی ئەمریکایی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فرمانی بە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی کردووە سزا بەسەر ئەو ئیسرائیلیانەدا بسەپێنین کە لەکەناری رۆژئاوا دەستدرێژی دەکەنە سەر فەڵەستینییەکان و توندوتیژی بەرامبەرییان ئەنجامدەدەن..
بایدن داوای لەهەردوو وەزارەتی گەنجینە و دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە هەموو کارێک بۆ رێگریکردن لەزیادبوونی توندوتیژی لەکەناری رۆژئاوا بکەن، ئەو کەس و لایەنە ئیسرائیلیانەشی دەستیان لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لەو ناوچەیە هەیە سزایان بەسەردا بسەپێندرێت و قەدەغەی چوونە ئەمریکایان لێبکرێت.