
پەیامی کورد... چین بە 37 فڕۆکەی جەنگی نمایش بەسەر ئاسمانی تایواندا دەکات
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایدهگهیهنێت، زیاتر لە 30 فڕۆکەی جەنگی چین لە ماوەی شهش کاتژمێردا چونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی دورگهکهوه، ئەوەش ئاماژهیه بۆ چڕکردنەوەی بەزاندنەکانی سوپای چین بۆ داگیرکاری لە ماوەی یەک رۆژدا.
لە ساڵانی رابردودا، پەکین بهزاندنی سنوره ئاسمانییەکانی بۆ سهر دورگەکە چڕتر کردوەتەوە و ئەو بهزاندنانهی کە لە ساڵی پێشودا لەو کەرتەدا ئەنجامی داوە دو هێندە زیادیکردوە.
سون لی فانگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تایوان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئهمڕۆ پێنجشەممە 37 فڕۆکەی سەربازی چین چونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایوان، هەندێکیان ڕێڕەوی خۆیان بەرەو ڕۆژئاوای زەریای هێمن تەواوکردوە، بهمهبهستی ئهنجامدانی مەشقی سیخوڕی دورمەودا.
ئاماژهی بهوهش كردووه، سوپای تایوان "بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات"، ئاماژەی بەوەکردوە، لە وەڵامدا فڕۆکەی دەوریە و کەشتییە دەریاییەکان و سیستەمی موشەکی وشکانی جێگیرکراون، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردوە کە ئایا هێشتا دەستدرێژیەکان بەردەوامن یان نا.
ئەو دەستدرێژییە نوێیانە ڕۆژێک دوای تەواوکردنی یەکەمین مەشقی هاوبەشی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا، فلیپین و ژاپۆن دێت لە دەریای باشوری چین کە پەکین بە هی خۆی دەزانێت.
زیادبونی دەستدرێژی ئاسمانی و مەشقی دەریایی سوپای چین لە دەوروبەری تایوان بەزۆری هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تایپە لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
چین، تایوان بە بەشێکی دانەبڕاو لە خاکەکەی دەزانێت کە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی چین لە ساڵی 1949ەوە سەرکەوتو نەبوە لە لکاندنی، بەڵام دوپاتی دەکاتەوە، کە رۆژێک دەیگەڕێنێتەوە بۆ سەروەری چین، ئەگەر پێویست بکات بە زۆر و بهکارهێنانی هێزی سهربازی.