image

پەیامی کورد   ...  چین هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد 

لە درێژەی لێکەوتەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین، دەوڵەتی پکەن بڕیاری دا هەموو پەیوەندییە دوو لایەنە سیاسییەکان، نیزامی و دیپلۆماتیک نێوان دوو وڵات هەڵپەسێرێت .

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە  ئاستی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دێنینە نزمترین ئاست، و هەروەها هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە هاوکارییەکانی بۆ بەرگری کردن لە کۆچ و ڕەوتی پەنابەری، تاوانە نێودەوڵەتییەکان و کونترۆڵی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵدەپەسێرێ.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەرەڕای هەڕەشەی چین نانسی پلووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و بەمەش کێشەی نێوانیان زیاتر هەڵگیرسا.

نانسی پلووسی ئامانج لە سەردانەکەی بۆ تایوانی پاراستنی دیمۆکراسییەت ناو برد و  ڕایگەیاند :ئێمە دەست لە دیمۆکراسی و تایوان بەرنادەین.