
پەیامی کورد... ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئێرانی دەستبەسەرکرا
خانمە هونەرمەندێكی بەناوبانگی ئێرانی، دوای ئەوەی لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پۆستێكی لەسەر بڵاو كردبووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو 16/9/2023، هانیە تەوەسولی، خانمە ئەكتەری بەناوبانگی ئێران، دەستگیر كراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
بە گوتەی تەناز تەوەسولی، خوشكی خانمە هونەرمەند هانیە، ئەو خانمە هونەرمەندە دوای ئەوەی لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پۆستێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەسەر بڵاو كردبووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراوە.
ساڵێك پێش ئێستا، كچە گەنجێكی كوردی خەڵکی سەقز، بە ناوی (ژینا ئەمینی)، بە بیانووی نەپۆشینی سەرپۆشەوە، پۆلیسی ئەخلاقی ئێران دەستگیری كرد، پاشان گیانی لەدەست دا و كەسوكارەكەی و چالاكوانان رایانگەیاند كە لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لەناو ئێران و سەرانسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.