
پەیامی کورد... نۆ كەس لەسەر ڕوداوی ئاگرەكەی حەمدانییە دەستگیركران
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی كردەوە، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگ گێڕان لە شارۆچكەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، نۆ كەس دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردوە.
ئهمڕۆ چوار شهممه 27_ی ئهیلول_ی 2023 سەعد مەعن سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگ گێڕان لە شارۆچكەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، نۆ كەس دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
باسی لهوهش كرد، سەقفی هۆڵەكە بە جپسن بۆرد و مادەی ئەلەملیۆم داپۆشرا بوو، كە ئەمانەش زوو ئاگر دەگرن و هۆكار بوون بۆ خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەكە.
بە پێی كۆتا ئامارەکان، تا ئێستا بە هۆی ئاگرەكەوە ١١٥ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ كەسی دیكەش برینداربوون و برینی بەشێكی زۆر لە بریندارەكانیش سەختە، هەندێك لەوانەی گیانیان لە دەستداوە بە هۆی دووكەڵەوە خنكاون و هەندێكی تریشیان سووتاون.
شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی حەمدانییە، لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا، بەهۆی هەڵدانی یارییە ئاگرینەكانەوە لە ناو هۆڵی “ئیبن هەیسەم” ئاگرێك كەوتەوە و بەهۆیەوە ١١٥ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەو هۆڵەی ئاهەنگەکەی تێدا کراوە زیاتر لە هەزار كەسی تێدا بووە، بەشێكیان نەیان توانی خۆیان ڕزگار بكەن، بۆیە بوون بە قوربانی، هەندێك لە بریندارەكان گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری موسڵ و هەندێكی دیكەیان بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێر گواستراونەتەوە.