
پەیامی کورد... یۆنامی:دەبێت ئەو هێرشانەی سەروەری عێراق پێشێل دەکەن رابگیرێن
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە هێرشە یەک لەدوایەکەکان بۆ سەر خاکی عێراق رابگیرێن و جەختیشی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان کردەوە لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەن کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە و پێویستە چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە بێت.
ئەوەشی خستە روو ، پێویستە ئاڵەنگارییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن، نەک لە ڕێگەی بۆردومانکردنەوە.
پێشتریش لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا هاتوەتە ناو ئاسمانی عێراقەوە و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە .