image

پەیامی کورد      ...    چین ئامادەی هەناردنی یەکەمین  بۆشائیگەرە بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان .

چین بۆ یەکمین جار مرۆڤ دەنێرێتە وێستگەی بۆشایی ئاسمان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ چین لە جووڵەیەکی ڕێکلامی دا بۆ سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حێزبی کۆمۆنیستی ئەم ووڵاتە لە ڕپژی یەکی جووڵای ٣ بۆشاییگەر دەنێرێتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانەوە . بۆشاییگەری شینزۆی ١٢ بە ڕاکێتی لانگ مارچ دوور لە سەحرای گۆبی سێ بۆشاییگەر دەنێرێتە وێستگەی بۆشایی ئاسمان تاکوو ئەوانی سێ مانگ لە وێستگەی بۆشایی تیانگۆنگ بەڕیکەن .

چین لە ساڵانی ڕابردوودا بە تووندی هەوڵیداوە خۆی وەکوو هێزێکی بۆشایی ئاسمان بە جیهان بە تایبەتی بە ڕۆژئاوا بناسێنێت . چین ڕایگەیاندووە لە مانگەکانی داهاتوو ١١ هاوێشتنێکی دیکەی لە بەرنامەکانی خۆیدا هەیە کە سێ خاڵی بریتییە لە هەناردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان .