image

پەیامی کورد      ...    نەمایشی توانمەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا ، کۆریا و ژاپۆن .

هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ئالاسکا تەتبیقاتی نیزامی و سەربازی ئاسمانی یان دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزی ئاسمانی دەریای ئارام ی ئەمریکا هەواڵیداوە کە تەتبیقاتی نیزامی و سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ژێر ناوی Red Flag Alaska 21-2 لە بەرواری ١٠ی ئەم مانگەوە لە ئالاسکا دەستی پێکردووە .

دەوترێ کە ئەم تەتبیقاتە سەربازی و نیزامییە لە بەرواری ١٠ تاکوو ٢٥ ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت .

جێگای ئاماژەدانە کە لەم نەمایش و مانۆڕە سەربازی و نیزامییەدا نزیکەی ١٥٠٠ سەرباز و ١٠٠ فڕۆکەوە بەشداری یان هەیە .

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی فڕۆکەگەلی بۆمبهاویژی B-52H لە جەرەیانی تەتبیقاتی نەمایش و مانۆڕی ناتۆ Baltops کارێکی شەڕئەنگێزانەیە