image

پەیامی کورد   ...   گۆڕینەوە و پێدانی کارەبا لە نێوان تورکیا و ئێران ستارتی لێدا و دەست بەکار بوو

ووتەبێژی پیشەسازی کارەبای ئێران ڕایگەیاند : گۆڕینەوە و پێدانی کارەبا لەگەڵ تورکیا دەستی پێکردووە و لە ئێستادا ٣،٥ ڕۆژ کارەبا لەم ووڵاتە وەردەگرێت و ٣،٥ ڕۆژیش هەناردەی دەکین .

ئێستا دەستەبەرکردنی گازی ووزەخانەکان لە گرینگترین کارەکانی وەزارەتی نەوتە .

پلان و بەرنامە ئەمەیە کە بە هیچ شێوەیەک کوژانەوە بە ووزەخانەکان لە سەر بابەتی سووتەمەنی نەسەپێندرێت .

لە ڕۆژانی ساردی ساڵدا لەوانەیە ئاستی گاز بە سووتەمەنی شل بگاتە ٥٠٪ .

ئێستا زیاتر لە ٧٠٪ ی سووتەمەنی ووزەخانەکان لە ڕێگای گازەوە دەستەبەر دەکرێت .