
پەیامی کورد ... ناوه‌ندێكی درووستكردن و هه‌ڵگرتنی فڕۆكه‌گەلی بێفڕۆكه‌وان له سووریا لە لایەن ڕووسیاوە کرایە ئامانج
ڤادیم كۆلێت جێگری به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی ڕووسیا ناوه‌ندێكی درووستكردن و شوێنه‌كانی هه‌ڵگرتنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و بنكه ژێرزه‌مینییه‌كانی سه‌ر به تیرۆریستانی له پارێزگای ئێدلیبی سووریا كردوه‌ته ئامانج.
ڤادیم كۆلێت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرشیكرده سه‌ر ئامانجه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌ی شارۆچكه‌كانی حلوبه و هه‌نكاوی له پارێزگای ئیدلب.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ناوه‌ندی وه‌رشه‌ی درووستكردن و شوێنی هه‌ڵگرتنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌كارهێنراون كرانه ئامانج و له‌ناوبران، ئه‌مه جگه له حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینی تیرۆریستان.
ڕۆژی 5ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، هێزی ئاسمانی ڕووسیا و هاوتا سوورییه‌كه‌ی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا باره‌گاكانی به‌ره‌ی نۆسره‌یان له گه‌ڕه‌كێكی شاری ئێدلیب تێك‌شكاند.