image

پەیامی کورد     ...    ژنێکی کورد کە هاوژینەکەی ئەندامی تووندڕەوی ئیسلامی بووە لە ئەفغانستان دەگوازرێتەوە بەندیخانەی ناوەندی پارێزگای ئۆرمیە

ژنێکی کورد کە پێشتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ووڵاتی ئەفغانستان بەند کراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی کورد بە ناوی “ئایدا نیک سیرەت” بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە، ئایدا نیک سیرەت هاوژینەکەی ئەندامی گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان بووە و خۆی و سێ منداڵەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەفغانستان بەند کراون.

بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، ئایدا نیک سیرەت لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ئێران گوازراوەتەوە و ماوەی ١٠ ڕۆژە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە سێ منداڵی ئەم ژنە کوردە دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە لە دایکیان جیا کراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.