
پەیامی کورد ... ڕەنگە سەرچاوەی کۆرۆنا سەگەکانی ڕاکۆنی بازاڕی ڤۆهان بووبێت لە چین
تیمێکی نێودەوڵەتی لە زانایان پشکنینیان بۆ داتای جیناتی ئەو نمونەیانە کردووە کە لە بازاڕێکی چین لە نزیک ئەو ناوچەیەی کە یەکەم حاڵەتی مرۆڤی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ دۆزراوەتەوە، و دەڵێن بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەتاکە لە ئاژەڵەوە هاتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە "سەگی ڕاکۆن"ەوە هاتووە ." سەرچاوەی لە تاقیگەکانەوە نییە.
بەڵام تا ئێستا شارەزایانی دیکە شیکاری ئەو زانایانەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و لە ئەنجامدا ئەم ئەنجامانە لە هیچ گۆڤارێکی تایبەتمەنددا بڵاونەکراونەتەوە.