
پەیامی کورد... ناتۆ فڕۆكه‌ی AWACSی له نزیك روسیا جێگیر كرد
به‌ئامانجی چاودێریكردنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی روسیا، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" فڕۆكه‌ی ئاسمانیی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته كه ناسراوه به AWACS ره‌وانه‌ی لیتوانیا ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، دوو فڕۆكه‌ی AWACS ده‌گاته ناوچه‌ی سیاولیای وڵاتی لیتوانیای هاوسنووری بیلاڕوسیا كه هاوپه‌یمانی روسیایه.
دیلان وایت جێگری وته‌بێژی ناتۆ، ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌ی باڵتیك.
وتیشی: "فڕۆكه‌كانی AWACSمان ده‌توانن له دووری سه‌دان مه‌تره‌وه فڕۆكه و مووشه‌كی دیكه بدۆزنه‌وه".
ئه‌و فڕۆكانه‌ی ناتۆ له بنكه‌ی ئاسمانیی گێلیكیرشن له ئه‌ڵمانیاوه ڕه‌وانه‌ی لیتوانیا ده‌كرێن و، به‌و فڕۆكانه‌ش تێكڕا 150 سه‌رباز ره‌وانه‌ی لیتوانیا ده‌كرێن كه لانی كه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا له شوباتی 2022ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، فڕۆكه‌كانی AWACSی ناتۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا سه‌دان فڕینیان ئه‌نجام داوه بۆ چاودێریكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا.
له دوای هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ناتۆ له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی بوونی خۆی زیاتر كردووه و، ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و پشكنین و چاودێری له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌كه جێگیركردووه.