image


پەیامی کورد … نەتەوە یەكگرتووەكان: 811 ملیۆن كەس لە جیهاندا برسیین

بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند 811 ملیۆن كەس لە جیهاندا برسیین.

شو دونیو بەرێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی "فاو"ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە بۆنەی رۆژی جیهانی خۆراك دەڵێ برسیەتی و گۆڕانی كەشوهەوا یەكێكن لە كێشە هەرە گەورەكانی رۆژگاری ئەمرۆ، بۆیە پێویستە لەمەودوا بە ڕێكاری جۆراجۆر بەرەنگارییان ببینەوە ، هەر ئەم كێشانەش وایان كردووە ژمارەی برسییەكان لە جیهان بگاتە 811 ملیۆن كەس.

ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێ پێویستە لە داهاتوودا بەرهەمهێنانی خۆراك لە جیهاندا كاراتر بكرێت، بۆ ئەوەی بەپێی پێویست خۆراكی تەندروست بگاتە هەموو مرۆڤایەتی.

ئەنتۆنتۆ گۆتیریش هەر لە دوای قسەكانی شو دون پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و رای گەیاند پەتای كۆرۆنا زیانێكی گەورەی بە ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا گەیاندووە و ئێستا سێ ملیار كەس لە جیهاندا خۆراكی تەندروستیان پێناگات.