
پەیامی کورد ... ناتۆ ئاستی ئامادەیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا زیاد دەکات .
ناتۆ بە تێڕوانینی خۆی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەرامبەر ئۆکراین ئاستی ئامادەیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا زیاتر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی ناتۆ بڵاو کراوەتەوە ، ناتۆ ئاستی ئامادەیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەرامبەر ئۆکراین بەهیزتر دەکات .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : هاوپەیمانانی ناتۆ هۆشداری یان بە هێزەکانی خۆیان داوە و کەشتی و فڕۆکەگەلی شەڕکەری زیاتریان بۆ ناوچەکانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات دەنێرن ، هەربۆیە هێڵانەوە و بەرگری لە بەرامبەر بەگراوندی بەردەوامبوونی کۆمەڵەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین و دەورووبەری بەهێز دەکەن .
بە تایبەتی :
دانیمارک کەشتیەکی فڕۆکەهەڵگری شەڕکەر بۆ دەریای باڵتیک و چوار فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-16 بۆ لیتوانی دەنێرێت .
ئیسپانیا کەشتی دەنێرێت و لە بیری هەناردەکردنی شەڕکەرە بۆ بۆلغاریا
فەڕەنسا بۆ ڕاگواستنی هێز بۆ ڕۆمانیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە .
هۆڵەندا دوو شەڕکەری جۆری F-35 دەنێرێتە بۆلغاریا و کەشتی و هێزی زەوینی دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە .
ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئێستا خەریکی هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی بڵاوەکردنی هەژموونی سەربازی و نیزامی خۆیەتی لە لایەن ڕۆژهەڵاتی ناتۆ وەوە .