image

پەیامی کورد     ...   ئەندامێکی پلە باڵای ئەنسارۆڵڵا دەربارەی سەرمایەگوزاری لە ئیمارات هۆشداری دەدات " ئیمارات بووەتە مەیدانی شەڕ ، سەرمایەگوزاری مەکەن "  .

لە دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ ئەرتەش و ئەنسارۆڵلای یەمەن بۆسەر ئیمارات " موحەمەد بەخیتی " یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای نووسینگەی سیاسی ئەم بزووتنەوەیە ووتی : " ئیمارات دەبێ گرینگی بە هۆشدارییەکانی ئێمە بۆ بەجێهێشتنی یەمەن بدات ."

بە پێی ڕاپۆرتێک بەخیتی سەرمایەگوزارانی لە ئیمارات بە بەجێهێشتنی ئەم ووڵاتە ئامۆژگاری کرد و ووتی کە ئیمارات بووەتە مەیدانی شەڕ و چیتە بۆ سەرمایەگوزاری ئەمن نییە .

بەخیتی هەروەها ووتی : ئیمارات بە دەستوەردان لە شەڕی یەمەن ، بێلایەنی لە ناوچەکەی هەڵبژاردووە و یەمەن یش دەرفەتێکی زیاتری بۆ پاشەکشە لە بەرامبەر بە عەرەبستان دا ، ئیمارات دەیتوانی بە دەرس و پەند وەرگرتن بێلایەنی خۆی لە ناوچەکە هەڵبژێرێت و بە پێی بەرژەوەندییەکانی کار بکات چوونکە شەڕی یەمەن شەڕێکی ئەمریکی - عەرەبستانی سەعوودییە و ئیمارات تەنیا وەکوو کەل و پەلێک بۆ ئەم هاوپەیمانییە بووە بەڵام ئێستا دەبێ بەهایەکی قورس بۆ ئەم هاوکارییە بدات

ئەو هەروەها جەختی کردەوە لە سەر تووندتر بوونی ئاڵۆزی و کێشەکان لە لایەن ئەمریکاوە و ووتی کە ئەمریکا لەو شەڕانەی کە پێشڕەوە زۆرترین زەرەر و زیانی پێدەگات

ئەو هەروەها ووتی : هیزە چەکدارەکانی یەمەن خەڵکی ئیمارات وەکوو برای خۆیان دەزانن و هیچ کات ئیزن بە خۆیان نادەن کە ئەو ناوجانەی کەسی سڤیلی تێدایە لە ئیمارات بکرێنە ئامانج .