image

پەیامی کورد    ...   ڕاگەیاندنی بەرنامەی ناچاری و گرینگی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند : سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەڵسەنگاندنی بڕیاری پێداگرانەی پێکەن بۆ بەرگری لە حۆکمڕانی و بەرژەوەندی خۆی تووشی هەڵەی هەژماری نەبێت .

لە دوای تووندتربوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشینتۆن و پێکەن لە سەر تایوان ژەنەڕاڵ مارک میلی ، سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، دوێنێ ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بەرنامەگەلی ناچاری و گرینگی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشی چین بۆ سەر تایوان ، نووسیوەتەوە .

لۆئید ئاستین ، وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان یش لە دوای پشتڕاست کردنەوەی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئامادەی بەرگری سەربازی لە جزیرەی تایوان لە بەرامبەر " هەر جۆرە هێرشێکی چین ە ، ووتی کە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر تایوان ." هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە ، ئاستین لە ووڵامی ئەو پرسیارەی سەبارەت بە واتای قسەکانی بایدن ، ووتی : " سیاسەتی ئێمەی هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە ".

لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتی " ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا " چین لە ووڵامدانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا ووتی کە ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ تایوان ، بە فەرمی و ڕاستەوخۆ یاری بە ئاگر دەکات .

وەزارەتی دەرەوەی چین ، داوای لە سەرۆککۆماری ئەمریکا کرد ، بڕیاری پێداگرانەوەی پێکەن بۆ پاراستنی حۆکمڕانی و بەرژەوەندی خۆی نەخستووەتە ژێر هەڵسەنگاندنی ناڕاست وە یا خود بە کەمی نەگرێت ، ڤانگ ڤێنبین ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە ویلایەتەیەکگرتووەکان داوای کرد لە هەناردنی پەیامگەلی ناڕاست بۆ ئەو هێزانەی کە حەزیان لە تێڕوانینی جیایی خوازانە لە جەزیرەی تایوانن خۆیان بە دوور بگرن .