image


پەیامی کورد... ئەنجوومەنی دادوەری عێراق: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان «لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.»

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لەبارەی داوای ڕەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە و ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان «لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.»

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، «ناتوانین دەست لە کاروباری دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن وەربدەین.»

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدری دایەوەو ڕایگەیاند:» هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە».

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە یاسا دیاریکراوە و خۆی دەبینێتەوە لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی دادوەری و هیچ ڕێگە پێدانێکی نییە بۆ دەستوەردان لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری و یاسادانان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێننەوە.

ماوەی ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە بەڵام بە هۆی ناکۆکی لایەنەکان هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوە.