image


پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایش ئەرکی یۆنامی لە عێراق درێژ کردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەگگرتووەکان ئەرکی یۆنامی تاوەکوو 31ی ئازاری ساڵی داهاتوو درێژ کردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی یۆنامی پەسەند کرا و بڕیار دراوە تاوەکوو 31ی ئازاری 2023 ئەرکی یۆنامی لە عێراق درێژ بکرێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات هاوکاریی حکومەتی عێراق بکات بۆ ڕەخساندنی دیالۆگی ئاسایشی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکانی عێراق.