image


پەیامی کورد … نوێنەرایەتی ناتۆ لە ڕوسیا کارەکانی ڕاگرت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، نوێنەرانی وڵاتەكەی لە ناتۆ كارەكانیان رادەگرن، ئەوەش وەك وەڵامێكە لەبەرامبەر دەركردنی ژمارەیەك دیبلۆماتكاری وڵاتەكەی لە ناتۆ.

(سێرگی لاڤرۆڤ) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاری راگرتنی كاری نوێنەرەكانمان لە ناتۆ لە یەكی مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت ئەوەش لە وەڵامی دەركردنی ژمارەیەك دیپلۆماتكاری ڕووسی دێت لە ناتۆ.

ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، ڕووسیا كارەكانی ئەركی ئەو كەسانەی لە مۆسكۆ كار لەگەڵ ناتۆ دەكەن كۆتایی پێدێنێت، هەروەك فەرمانگەی زانیاری ناتۆ كە پێشتر لە مۆسكۆ دامەزراوە.

لاڤرۆڤ دووپاتی كردەوە كە لایەنی ڕووسی ئاگاداری ناتۆی كردووە لە وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوانەی لە بەرامبەر ئەو كارەی ناتۆ لە دژی ئەندامەكانی گرتویەتیەبەر.

ئەو ڕاشیگەیاند، كە وڵاتەكەی تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لە ناتۆوە وەرنەگرتووە لەسەر بڕیاری كشانەوەی هەشت دیپلۆماتكاری ڕووسی كە بە ئەركی ڕووسیا بۆ ناتۆ كار دەكەن.