image

پەیامی کورد     ...    نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ناوەڕۆکی یاسای بوودجەی ٢٠٢١ کە لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوکراوەتەوە ھەڵەی تێدایە، لەو بارەیەشەوە لەگەڵ سەرۆک بەرهەمی گفتوگۆ دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەێندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی یاسای بوودجەی ٢٠٢١ لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوکرایەوە وەزارەتی دارایی ووردبینی بۆ ناوەڕۆکی یاساکە کردوە و دەرکەوتوە ھەڵەی تێدایە.

روونیشیكرده‌وه‌، بەپێی راگەێندراوەکە ھەڵەکان بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ لەو ماددانە کراون کە تایبەتن بە کۆی گشتی داھات، خەرجی، خەرجی بەکاربردن و کورتھێنان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵانه‌ش لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران بە نووسراوی ژمارە ٣٠٢٢ لە شەشی ئەم مانگە نێردراوە.

راگەیاندراوەکە باسی له‌وه‌شكردوه‌، کە وەزارەتی دارایی سەبارەت بە راستکردنەوەی ھەڵەکانی یاسای بوودجەی ٢٠٢١ عێراق، لەگەڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق گفتوگۆ دەکات.

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندبو، کە یاسای بوودجەی ٢٠٢١  لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوکرایەوە.

٣١ی (ئازار/٣)ی ٢٠٢١ دوای چه‌ندین ململانێی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و جێگیركردنی ١٢.٦٧%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ په‌سه‌ندكرا.

به‌گوێره‌ی یاسای بوودجه‌، کۆی گشتیی خەرجییەکانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ١٢٩ تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کورتهێنانیش تیایدا بە ٢٨ تریلیۆن دینار دیاریكراوه‌.