
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، به‌هۆی پاڵپشتی داتای به‌هێزی ئابووری ئه‌مریكا و زیادبوونی هیواكان بۆ بووژانه‌وه‌ی خواست و كرانه‌وه‌ی ئابووری چین.
به‌گوێره‌ی هەواڵی بازاڕه‌كانی ووزه، ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 30 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه و گه‌یشته 87.66 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه و گه‌یشته 81.22 دۆلار.
دوێنێ پێنجشه‌ممه نه‌وتی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساس زیاتر له 1% به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی، له‌كاتێكدا نه‌وتی برێنت به‌ره‌و دوه‌م به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌فتانه هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌گه‌ر كرانه‌وه‌ی چین به‌شێوه‌ی ئێستا بۆ زیادبونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رده‌وام بێت.
باشتربوونی داتاكانی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌ڵئاوسانی ئه‌مریكا، هیوا ده‌به‌خشێت كه یه‌ده‌گی فیدڕاڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ڕه‌نگه خێرایی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سو‌و خاو بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان و خواست له‌سه‌ر نه‌وتی ده‌ره‌نجامی كه‌م ده‌كاته‌وه.