
پەیامی کورد ... نرخی سوودی نێوان بانکەکان لە بەریتانیا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوو گەیشتووە .
کۆمیتەی سیاسەت گەلی دراوی بانکی ناوەندی بەریتانیا لە دوای هەفتەیەک دواکەوتن لە بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە بە هۆی مردنی ئەلیزابێس مەلیکەی ئەم ووڵاتە ، بڕیاری دا تاکوو نرخی سوودی نێوان بانکەکانی کە لە دوو ساڵی ڕابردووەوە بۆ دابەزاندنی کاریگەرییە ئابوورییەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٠.١٪ دابەزاندبوو بە ٠،٥٪ بەرزبوونەوە گەیشتە ٢،٢٥٪ .
ڕێژەی هەڵئاوسان لە بەریتانیا بە هۆی دۆخی نوێی شەڕ لە ئۆکراین ، گشتگیری کۆرۆنا و بێرگزیت بە خێرایی خەریکی بەرزبوونەوەیە و لە سنووری ٢٪ لە ساڵی رابردووەوە گەیشتووەتە ٩،٩٪ کە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنەیە .
کارناسان هۆشدارییان داوە کە لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە ئۆکراین و بەرزبوونەوەی نرخی کالا سەرەکییەکان نرخی هەڵئاوسان بەرزبوونەوەیەکی زیاتر ئەزموون بکات .