
پەیامی کورد ... ئاژانسی ئەتۆمی : نزیکەی ٢،٥ تەن یۆرانیۆم لە لیبیا بێسەرووشوێنە
ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی زانیویانە کە ١٠ بەرمیل کە هەڵگری نزیکەی ٢،٥ تەن یۆرانیۆمی سرووشتی بە شێوەی " کۆنسانترێی بەردی یۆرانیۆم " کە پێشتر لە لایەن دەوڵەتی لیبیاوە ڕاپۆرت درابوو ، لە شوێنی ڕاگەێندراودا بوونی نییە و نەماوە .
مۆعەممەر قەزافی حۆکمڕانی پێشووی لیبیا لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین ڕێئاکتۆری توێژینەوەی ١٠ مێگاواتی بۆ ووزەخانەی تاجوورای لە شەورەوەی یەوە کڕیبوو .