image

پەیامی کورد      ...      دوای کوودەتاکەی ئۆردوون شازادە حەمزە بۆ یەکمین جار لەگەڵ شا عەبدۆڵلا لە پێش کامێراکان بەدەر دەکەوێت 

دیوانی پاشایەتی ئۆردوون ئەمڕۆ یەکشەممە وێنەگەلێکی لە شازادە حەمزە بن حسێن زڕبرای پادشای ئۆردوون شا عەبدۆڵلای دووهەم ی بڵاو کردەوە کە ئەو لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووهەم و شزادە حسێن وەلیعەهد و ژمارەیەکی دیکە لە شازادەکانی ئەم ووڵاتە لە ئامادەبوونێک لە گۆڕستانێکی سەڵتەنەتی بە بۆنەی سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەم ووڵاتە نیشان دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی پادشا و شازادە حەمزەیە لە دوای دەستپێکردنی کێشە و ئاڵۆزی لە خانەدانی حۆکمڕانی ئۆردوون و تاوانبار کردنی ئەم شازادەیە و کەسانی دیکەی نزیک بە ئەو و بۆ تێکدانی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە یە .

ئۆردوون لە شەممەی ڕابردووەوە بینەری ئامادەباشی ئەمنییەتی بووە بە شیوەیەک کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی نزیک بە شازادە حەمزە زڕبرای شا عەبدۆڵلای دووهەم بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوودەتا دەست بەسەر کران .