image

پەیامی کورد     ...   هێزە ئەمنییەکانی ووڵاتانی عەرەبی کەناری کەنداوی فارس نەمایش و مانۆڕێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد .

سەرچاوەگەلی میدیایی لە عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی هەوالیان لە بەڕیوەبردنی نەمایش و مانۆڕی ئەمنییەتی هاوبەشی نێوان ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس لەم ووڵاتە دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی وەزارەتی ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ میوانداری هێزە ئەمنییەکانی ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس ی بۆ بەڕێوەبردنی نەمایش و مانۆڕێکی هاوبەشە .

وەزارەتی ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی ئامانجی لە بەریوەبردنی ئەم نەمایش و مانۆڕەی زیادکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان ووڵاتانی ئەندامی شەورا و بەهێزکردنی ئامادەیی و هاوکاری دەزگاکانی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە لە ساتە وەختگەلی مەترسیداری بەرەوڕوو و ئەو چاڵێنجانەی کە ئەم ووڵاتانە لە ناوچەی کەنداوی فارس لەگەڵی بەرەڕوڕوو دەبنەوە ناو برد .