image

پەیامی کورد    ...   ڕاگەیندراوێکی هاوبەش لە لایەن هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە بەغدا وە

دوا بە دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر هەردوو بارەگای هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لەبەغدا، هەردوو هاوپەیمانییەکە لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، هێرشەکان بۆ گۆڕینی "ئیرادەی نیشتیمانیمانە و ئێمەش پاشەکشە لەو ئیرادەیە ناکەین".

هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە ڕاگەێندراوە هاوبەشەکەیان دا باس لەوەش دەکەن، هێرشکردن بۆ سەر نووسینگەکانیان لە بەغدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی "ئیرادەی نیشتیمان" و سەرکۆنەی دەکەن.

باس لەوەش دەکەن، داوا دەکەن حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ راگرتن و دووبارە نەبوونەوەی هێرشەکان، هەروەها پارێزگاری لە بارەگای حزبەکان بکەن.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بارەگای هەر دوو حیزب لەبەغدا کراونەتە ئامانج و بەشێک لە کەسایەتی و سەرکردەکانیش هێرشەکانیان ئیدانە کرد.