image

پەیامی کورد     ...     وێنەیەکی گەورەی سەددام لە مەراسیمی کۆچی دوایی قازی دادگایی کردنەکانی ئەو دادەنرێت .

لە مەراسیمی یادکردنەوەی " موحەمەد العریبی " قازی دادگای سەددام حسێن دیکتاتۆری عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا بەڕێوە چوو ، وێنەیەکی گەورە لەم یادەدا بینراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی وێنەیەک کە لە مەراسیمی یادبوودی کۆچی ئەم قازییە عێراقی یەدا گیراوە ، وێنەیەکی گەورە لە سەددام حسێن لە درگای چوونە ژوورەوەی ساڵۆنی بەڕێوەچوونی ئەم مەراسیمە لە سەر زەوین دانراوە کە کەسانی بەشداربوو بن پێی دەکەەن و دەچنە ناو ساڵۆنەکەوە .

موحەمەد العریبی قازی دادگای سەددام چەند ڕۆژ پێش لە تەمەنی ٥٢ ساڵی دا بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا . ناوی العریبی لە دوای مەحکەمەی دیکتاتۆرەکەی عێراق کەوتە سەر زمانەکان و لەبیر ناکرێت .