image

پەیامی کورد      ...   واڵ ستریت ژۆرناڵ  :  ئەمریکا بە نیازی زیادکردنی گەمارۆوە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران ە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی هەواڵ لە داڕشتنی بەرنامەی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە دەدات بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پێگەی میدیایی ٢٤ ی ئیمارات ، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ،ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە ژمارەی دوێنێ پینجشەممەی خۆیدا لە زاری هەندێک لە بەرپرسانی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاندووە کە واشینتۆن بەرەو سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ جووڵە دەکات کە تواناگەلی پێشکەوتووی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشگەلی بەرنامەبۆ داڕێژراو بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و مووشەک گەلی هیدایەت گەر دەکاتە ئامانج لە بەر ئەوەی کە نیگەرانیگەلێک سەبارەت بە هەڕەشە بەرفراوانەکانی چەک گەلی ناوبراو بۆ سەر بەژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەوان بوونی هەەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەم ڕاستایەدا لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە بەەرپرسانی ئەمنییەتی ڕۆژئاوایی دەڵێن کە تواناییەکانی ئێران لە بواری فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و مووشەکگەلی هیدایەت گەر ، مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت و ئەم مەترسییەش زۆر زیاتر لەو مەترسییانەی بە هۆی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەک گەلی بالێستیکی تاران ەوە هەژمار دەکرێت

لە حاڵیکدا کە ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەندێک بەرنامەگەلی مووشەکی ئێران ی گەمارۆ داوە ، بەرپرسانی ئاماژە پێکراو کە ناویان ئاشکرا نەکراوە ڕایانگەیاندووە کە بە ئامانج گرتنی کەناڵ و تۆڕگەلی ئامادەکاری ئێران لەوانەش دەستەبەرکەرانی ئەو پارچە و کەل و پەلانەی کە لە درووست کردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و مووشەکگەلی هیدایەتگەری ڕێکخراو ، دەتوانێ بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەم جۆرە چالاکی گەلە تووشی کێشە و شکست بکات